Muhammet Ali Kemal
09 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2017
مەدرید - AA
لەمیانی رکابەرییەکانی قۆناغی دووەمی جامی مەدریددا بۆ تێنسی سەرزەوی، لەسەر ئاستی کچان ئیوگێن بوچارد دوای ئەوەی بەئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە ماریا شاراپۆڤای بردەوە، توانی بگاتە قۆناغی سێهەمی پاڵەوانێتییەکە.
لەمیانی یارییەکی قۆناغی دووی جامەکەدا کە لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، ماریا شاراپۆڤای رووسی و ئیوگێن بوچاردی کەنەدی رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
باوچاردی کەنەدی توانی بە هەریەک لە ئەنجامەکانی ٧-٥، ٢-٦ و ٦-٤ و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە شاراپۆڤای یەکەمی پیشووی ریزبەندی جیهانی لەسەر ئاستی کچان، بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.
بەوشێوەیەش بوچارد یەکەم بردنەوەی لە ٥ەمین یارییدا کە لەگەڵ شاراپۆڤادا ئەنجامیدا، بەدەستهێنا.
رکابەریی نێوان ئەو دوو تێنسزانە، بەهۆی قسەکانی بوچاردەوە سەبارەت بە شاراپۆڤا کە بە ''فێلباز'' ناویبردبوو و داوایکردبوو تا هەتایە لە یارییکردن دوور بخرێتەوە، ببووە مایەی مشتومڕ.