Doga Kirmizioglu,Mohammed Baqi Hussein
03 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
یاریزانی رووسی تێنسی سه‌رزه‌وی، ماریا شاراپۆڤا به هۆی پێكانه‌وه له پاڵه‌وانێتیی ستانفۆرد كلاسیكی ئه‌مریكی كشایه‌وه.
له خولی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا، ماریا شاراپۆڤا له جێنیفێر برادیی ئه‌مریكیی برده‌وه و به‌رله رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سبه‌ی كه له‌گه‌ڵ یاریزانی ئۆكرانی لیزیا سورێنكۆدا ده‌بوو، كشانه‌وه‌ی خۆی له پاڵه‌وانێتییه‌كه به هۆی پێكانی قۆڵیه‌وه راگه‌یاند.
ماریا شاراپۆڤا كه خاوه‌نی پێنج نازناوه و پێشتر یه‌كه‌می تێنسی سه‌رزه‌ویی خانمان بووه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 15 مانگ به هۆی به‌كارهێنانی ماددەی وزه‌به‌خشه‌وه سزادرا له مانگی نیسانه‌وه گه‌ڕایه‌وه یاریگاكان و دوای مانگێك به هۆی پێكانه‌وه له ئیتاڵیا، جارێكی دیكه له یاریگاكان دووركه‌وته‌وه.