Muhammet Ali Kemal
09 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
لەچوارچێوەی Paribas Tennis Stars Seriesدا، کچە تێنسزانی رووسی، ماریا شاراپۆڤا سەردانی تورکیا دەکات.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ئەو چالاکییەدا کە لە لایەن فیدراسیۆنی تێنسی تورکیا و بە هاریکاریی بانکی ئابووریی تورکیا لە مانگی تشرینی دووەمدا سازدەکرێت، ڤیدیۆیەکی کورتی ماریا شاراپۆڤا نمایشکرا.
لە ڤیدیۆکەدا شاراپۆڤا دەڵێت ''سڵاو تورکیا، من ماریا شاراپۆڤام. خۆشحاڵم بەوەی کە پێتان بڵێم کە لە Paribas Tennis Stars Seriesدا کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمدا سازبکرێت، بەشداریی دەکەم. بە نیازی دیدار''.