Muhammet Ali Kemal
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
تێنسزانی ئیسپانی، رافائیل نادال، لەمیانی گەڕی سێهەمی جامی رۆجەرزدا کە لە کەنەدا بەرێوەدەچێت، ماڵئاوایی لە پاڵەوانیتییەکە کرد.
لە پاڵەوانیتییەکەدا کە لە شاری مۆنتریاڵی کەنەدا بەڕێوەدەچێت، نادال بە تێنسزانی کەنەدی، دەنیس شاپۆڤاڵۆڤ بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک دۆڕا.
ئەنجامی کۆمەڵەکانیش ٦-٣، ٤-٦، ٦-٧ و بەم ئەنجامەش، نادال ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد.
دەنیس شاپۆڤاڵۆڤ کە پاڵەوانی لاوان لە ویمبڵتنی ٢٠١٦دا لەرێگەی "wildcard"ەوە بەشداریی کردووە و لەدوای تێنسزانی کرواتی، بۆرنا کۆریچەوە کە لەساڵی ٢٠١٤دا کاتێک تەمەنی ١٧ ساڵ بوو، یارییەکی لە نادال بردەوە، کە دووەمین تێنسزانی لاوە.