ئیستانبوڵ - AA
یانەی چێڵسی ئینگلیزی یاریزانی هێرشبەر، رەحیم ستێرلینگ-ی لە یانەی مانچستەر ستی-یەوە هێنایە ریزەکانی.
یانەی چێڵسی بێ ئاماژەدان بە وردەکاری بەهای گرێبەستەکە، ئاشکرای کرد کە گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ یاریزانی ناوبراودا واژوو کردووە.
لە رۆژنامەکانی بەریتانیادا بانگەشەی ئەوە کراوە کە گرێبەستەکە بە بەهای ٥٠ ملیۆن پاوەند ئەنجامدراوە.
ستێرلینگ کە لە یانەی لیڤەرپوول دەستی بە کاروانی وەزشی خۆی کرد لە ساڵی ٢٠١٥ گرێبەستێکی بە بەهای ٤٩ ملیۆن پاوەند لەگەڵ یانەی مانچستەر ستی واژوو کردبوو.
یاریزانە ئینگلیزییەکە کە ٣٣٧ یاریی بە درێسی یانەی مانچێستەر سیتی ئەنجامداوە، چوار جار نازناوی پرێمیەرلیگی لەگەڵ یانەکەیدا بەدەست هێناوە و ١٣١ گۆڵیشی تۆمارکردووە.