Muhammet Ali Kemal
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2016
بەرشەلۆنە - AA
له‌میانی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی لا لیگادا و له‌یاریی کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنە و ریال مه‌دریددا، هه‌ردوو یانه‌کە به‌گۆڵێک به‌رامبه‌ر بوون.
له‌خوله‌کی 53دا و له‌ئه‌نجامی لێدانێک له‌لایه‌ن نه‌یماره‌وه، لویس سوارێز له‌ناو هێڵی سزاوه و له‌ڕێگه‌ی سه‌ره‌وه گۆڵه‌که‌ی بەرشەلۆنەی تۆمار کرد و به‌وشێوه‌یه‌ش یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا گۆڵێک که‌وته پێشه‌وه.
له‌گێمی دووه‌مدا و له‌خوله‌کی 90ی یارییه‌که‌دا له‌ئه‌نجامی درووستکردنێکی لۆکا مۆدریچ له‌لای چه‌پی یاریگاوه، سێرجیۆ رامۆس له‌ڕێگه‌ی لێدانێکی زۆر جوانی سه‌ره‌وه توانی گۆڵی به‌رامبه‌ربوون بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید تۆماربکات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که گۆڵی به‌رامبه‌ربوون له‌دوایین خوله‌که‌کانی یارییه‌که‌دا تۆمارکرا، یانه که‌ته‌لۆنییه‌که ده‌رفه‌تی هیچ کارێکی ئه‌وتۆی له‌به‌رده‌مدا نه‌مابوو. هه‌ربۆیه یارییه‌که به‌ئه‌نجامی 1-1 کۆتایی هات.
به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ریال مه‌درید توانی ژماره‌ی یارییه به‌دوایه‌که‌کانی که تێیدا تامی شکستی نه‌کردووه بۆ 33 یاریی که 26یان یاریی لا لیگایه، به‌رزبکاته‌وه و ژماره‌ی خاڵه‌کانی بکاته 34 خاڵ و لهپیشهنگی خوله‌که‌دا بمێنێته‌وه، بەرشەلۆنەش به 28 خاڵ له‌پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییدایه.