Sangar Hamad Azeez
01 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2016
لەندەن - AA
شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگڵتەڕادا، یانەی مانچستەر یونایتد بردییەوە و یانەی ئارسناڵیش دۆڕا.
لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەڕا یانەی مانچستەر یونایتد رووبەرووی یانەی وێستهام بووەوە و یارییەکەی بە ٤-١ بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی پێش کۆتایی.
لە یارییەکی دیکەشدا یانەی ئارسناڵ بە پێکهاتەی یەدەک رووبەڕووی یانەی ساوسهامتۆن بووە و تیایدا لەنێو یاریگای خۆی یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕاند و ماڵئاوای لە جامەکە کرد.