Sangar Hamad Azeez
30 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2016
مۆرینهۆ لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد لەم وەرزەدا لە ١٣ یاریدا تەنیا ٢٠ خاڵی کۆکردووەتەوە و ئەمەش خراپترین ئەنجامی یانەکەیە لەماوەی ٢٧ ساڵی رابردوودا.
یانەی مانچستەر یونایتد ١١ خاڵ لە دوای یانەی چێڵسییەوەیە کە لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی ٣١ خاڵ پێشەنگی خولەکەی لەدەستدایە.
ئەم وەرزە خراپترین وەرز بووە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد لەرووی گۆڵ تۆمارکردنەوە بە بەراورد بە ١٢ ساڵی رابردوو، کە تەنیا ١٨ گۆڵی تۆمار کردووە و دەکاتە رێژەی ١.٣٨ گۆڵ بۆهەر یارییەک.
لە ساڵی ١٩٩٠ەوە یەکەم جارە مانچستەر یونایتد نەتوانێت لە چوار یاریی لەسەر یەکدا لە یاریگای خۆی سەرکەوتن بەدەستنەهێنێت ئەمەش لە هەریەک لەیارییەکانی مان یونایتد ١-١ ستۆک سیتی ، مان یونایتد ٠-٠ بێرنلی ، مان یونایتد ١-١ ئەرسناڵ ، مان یونایتد ١-١ وێستهام.