Muhammet Ali Kemal
23 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ- AA
لەمیانی رکابەرییەکانی پاڵەوانیەتی تێنسی کراوەی ئوستڕاڵیادا ژنە یاریازانی ئەمریکی و خاوەنی ریزبەندی دووەم لەسەر ئاستی جیھان، سێرێنا ویلیامز دوای بردنەوەی لە یاریزانی چیکی، باربۆرا ستریکۆڤا بەئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر، توانی خۆی بگەیەنێتە یاری چارەکی کۆتایی.
لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی پاڵەوانیەتی تێنسی کراوەی ئوستڕاڵیادا کە تەنھا بۆ ژنە یاریزانەکانە و لە شاری مێڵبۆرن سازدەکرێت، سێرێنا ویلیامز کە شەش جار بووەتە پاڵەوانی پاڵەوانیەتەکە، رووبەڕووی یاریازانی چیکی و ١٦ەمین ریزبەندی جیھان، باربۆرا ستریکۆڤا بوویەوە.
ویلیامز توانی بە بردنەوەی دوو کۆمەڵە بەئەنجامەکانی ٧-٥ و ٦-٤ یارییەکە بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە چارەکی کۆتایی پاڵەوانیەتەکە.
لە یارییەکی دیکەدا یاریزانی بەریتانی و خاوەنی ریزبەندی ژمارە ٩ لەسەر ئاستی جیھان، جۆھاننا کۆنتا بەرەوڕووی یاریزانی رووسی و خاوەنی ریزبەندی ٣٠، ئێکاتێرینا ماکارۆڤا بوویەوە و یارییەکەی بەدوو کۆمەڵە بەئەنجامەکانی ٦-١ و ٦-٤ لێبردەوە و خۆی گەیاندە چارەکی کۆتایی. بەوشێوەیەش ویلیامز و کۆنتا لە چارەکی کۆتاییدا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.