Gamze Türkoğlu Oğuz,Muhammet Ali Kemal
17 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2017
فۆرت لۆدەردەیڵ- AA
ژنە تێنسزانی ئەمریکی، سێرێنا ویلیامز و دامەزرێنەری ماڵپەڕی هەواڵی کۆمەڵایەتی رێدیت، ئەلێکسیس ئۆهاینیان چوونە ژیانی هاوسەرییەوە.
بەپێی هەواڵێکی بی بی سی، سێرێنا ویلیامز و هەواڵی، ئەلێکسیس ئۆهاینیان، لە ئاهەنگێکدا لە ناوەندی هونەرە مۆدێرنەکان لە نیو ئۆرلیانز بە ئامادەبوونی ٢٠٠ میوان کە هەریەک لە بیۆنسێ، کیم کارداشیان، ئیڤا لۆنگۆریا، کارۆڵین ۆزنیاکی، سیارا و لالا ئەنتۆنییان تێدا بوو، سازکرا، چوونە نێو کەژاوەی زێڕینەوە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە تێچووی ئاهەنگەکە لانیکەم ملیۆنێک دۆلار بووە و بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ کۆمپانیای ڤۆگدا ئەنجامدراوە، داوا لە میوانەکان کراوە بە بێ مۆبایل بێنە نێو هۆڵەکەوە.
ویلیامز و ئۆهاینیان ساڵی رابردوو دوای پێکەوەبوون بۆ ماوەی ١٥ مانگ ئاشکرایانکردبوو کە ئەڵقەی دەزگیراندارییان گۆڕیوەتەوە. دوو مانگ لەمەوبەریش بوونە خاوەنی مناڵێکی کچ بە ناوی ئەلێکسیس ئۆڵیمپیا.