Enes Kaplan,Tuğrul Çam
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2018
جه‌زائیر - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ جه‌زائیر، كاتژمێر 1:30 به‌كاتی توركیا به فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی به‌ره‌و مۆریتانیا به‌ڕێكه‌وت.
له فڕۆكه‌خانه‌ی هۆواری بومێدیهنی جه‌زائیر رێوڕه‌سمێكی فه‌رمیی به‌ڕێكردن بۆ ئه‌ردۆغان سازدرا.
هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی جه‌زائیر عه‌بدلقادر بن سه‌ڵاح، وه‌زیری ده‌ره‌وه عه‌بدلقادر مهساهل، وه‌زیری په‌یوه‌ندی و زانیاریی ته‌كنه‌لۆجی هه‌ودا ئیمانی فیراون و باڵیۆزی جه‌زائیر مه‌همه‌ت پۆرۆی به‌شداری رێوڕهسمهكهبوون.
له گه‌شته‌كه‌یدا هه‌ریه‌كه له ئه‌مینه ئه‌ردۆغانی هاوسه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری كولتوور و گه‌شتوگوزار نومان كورتوڵموش، وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری ئه‌حمه‌د ئه‌شره‌ف فه‌قێ بابا، وه‌زیری گومرگ و بازرگانی بوله‌نت توفه‌كچی و وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان به‌رات ئاڵبایراك هاوده‌میی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.