Emre Aytekin
11 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2018
واشنتۆن/ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ردوای ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی سووریا کاردانەوەی توندی نیشاندا به‌رامبه‌ر رووسیا، ئه‌مجاره په‌یامێكی به‌شێوازێكی نه‌رم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رامبه‌ر مۆسكۆ بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامێكیدا له هه‌ژماری تایبه‌تی له تویته‌ر، تره‌مپ رایگه‌یاند "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا هیچ كات ئه‌وه‌نده خراپ نه‌بووه به قۆناغی جه‌نگی ساردیشه‌وه. هیچ پێویست به‌وه ناكات. رووسیا له‌رووی ئابوورییه‌وه پێویستی به پشتیوانییه كه ئێمه‌ش ده‌توانین به ئاسانی ئه‌وه ده‌سته‌به‌ربكه‌ین. ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین. با واز له كێبڕكێی چه‌ك بهێنین".
تره‌مپ پێش 40 خولهك له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یامه‌ی، له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی له سووریا په‌یامێكی توندی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند "رووسیا گوتبووی له هه‌ر مووشه‌كێك ده‌دات كه ئاراسته‌ی سووریا بكرێت. كه‌واته ئاماده‌به رووسیا، چونكه مووشه‌كه‌كان دێن، هه‌م مووشه‌كی باش، نوێ و ژیر".
رووسیا كه ئه‌و بڵاوكراوه‌ی تره‌مپی به په‌یامی ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی لێکدابووهوه، وه‌ڵامی دایه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، له هه‌ژماری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند "پێویسته مووشه‌كه ژیره‌كان به‌ره‌و تیرۆریستان ئاراسته بكرێن، نه‌ك بۆ حكوومه‌تێك كه چه‌ند ساڵه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی به‌ره‌نگاری تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته‌وه".
رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، له 7ی نیساندا به‌چه‌كی كیمیایی هێرشی كرده سه‌ر شارۆچكه‌ی دوما لە غوته‌ی رۆرژههڵات و، به‌هۆیه‌وه 78 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.