Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood
11 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2018
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تره‌مپ رایگه‌یاندن به‌رامبه‌ر سووریا، به پێویستی ده‌زانێت مووشه‌كی زیره‌ك ئاراسته‌ی تیرۆریستان بكرێت نه‌ك هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا، گوتی: "پشكێنه‌ران ئاگاداری‌یان كردوونه‌ته‌وه كه مووشه‌كه زیره‌كه‌كان ئێستا هه‌موو به‌ڵگه‌كانی سه‌باره‌ت به كیمیایی به‌كارهێنان له ناو ده‌به‌ن؟ یان له پێناو ئه‌وه‌یه هه‌موو بیركردنه‌وه و ئیستیفزازییهك به مووشه‌كه زیره‌كه‌كان به خێرایی په‌رده‌پۆش بكرێن و بۆ پشكێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك به‌ڵگه به دوای هیچدا نه‌گه‌ڕێن؟".
زاخارۆڤا له‌باره‌ی گوته‌كانی تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
زاخارۆڤا به پێویستی ده‌زانێت مووشه‌كی زیره‌ك ئاڕاسته‌ی تیرۆریستان بكرێ نه‌ك هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا، رایگەیاندووە "پشكێنه‌ران ئاگاداری‌یان كردوونه‌ته‌وه كه مووشه‌كه زیره‌كه‌كان ئێستا هه‌موو به‌ڵگه‌كانی سه‌باره‌ت به كیمیایی به‌كارهێنان له ناو ده‌به‌ن؟ یان له پێناو ئه‌وه‌یه هه‌موو بیركردنه‌وه و ئیستیفزازییهك به مووشه‌كه زیره‌كه‌كان به خێرایی په‌رده‌پۆش بكرێن و بۆ پشكێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك به‌ڵگه به دوای هیچدا نه‌گه‌ڕێن؟".