Gülbin Yıldırım
16 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: "له كاتێكدا ئه‌مریكا رێژه‌ی سوودی زیاد كرد، رووسیا و چین به دراوه‌كان یاری به شكاندنی بەهای دراو ده‌كه‌ن. ئه‌وه ناتوانرێت قبووڵ بكرێت".
تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، رووسیا و چینی تۆمه‌تبار كرد به یاریكردن به به‌های دراوه‌كانیان.
ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی سه‌رنج ئه‌و ههڵسهندگاندنهی تره‌مپ كه رایگه‌یاند: "له كاتێكدا ئه‌مریكا رێژه‌ی سوودی زیاد كرد، رووسیا و چین به دراوه‌كان یاری به شكاندنی بەهای دراو ده‌كه‌ن. ئه‌وه ناتوانرێت قبووڵ بكرێت" چه‌ند رۆژێك پێش راپۆرتی نوێی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكایه له‌باره‌ی دراوه‌كان.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، رۆژی هه‌یینی، راپۆرتی نوێ له‌باره‌ی دراوه نوێودهوڵهتیهكان بڵاوبكاته‌وه.