Kasım İleri,Sangar Hamad Azeez
16 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
له ئه‌مریكا كه مشتومڕی كشانه‌وه له سووریا درێژه‌ی هه‌یه، ده‌ركه‌وت كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته (پنتاگۆن)، له بوودجه‌ی 2019دا داوای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌كات بۆ گرووپێكی 60 بۆ 65 هه‌زار كه‌سی له سووریا كه په‌یه‌ده-شیان له‌نێودایه.
پنتاگۆن، له بوودجه‌ی به‌رگریدا كه له مانگی شوباتدا بۆ ساڵی دارایی 2019 پێشكه‌ش به كۆنگرێس كرابوو، داوای پشتیوانی چه‌كی كردبوو به‌بڕی 300 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و گرووپانه‌ی له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژ به داعش له سووریا هاریكاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
پنتاگۆن كه له‌و بوودجهیهدا داوای 250 ملیۆن دۆلار بوودجه‌ی پشتیوانی كردبوو بۆ ئه‌و گرووپانه به‌مه‌به‌ستی ئاسایشی سنوور، ورده‌كاری بڕه‌كان و زانیاریه‌كانی له‌و باره‌یه‌وه بڵاونهكردبووهوه.
ئاژانسی ئانادۆڵو، ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی ده‌ستكه‌وت كه ورده‌كاری ئه‌و بوودجه‌یه‌ی تێدایه كه له‌چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی دارایی ساڵی 2019دا ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ریا و، به "سندوقی جه‌نگ" ناسراوه.
له ژیر ناوی "ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ریا له ساڵی دارایی 2019دا: هۆكاره‌كانی سندوقی مه‌شق و راهێنانی دژ به داعش" له ناوچه‌كه‌دا، حكوومه‌تی ئه‌مریكا داوای ده‌سته‌به‌ركردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی بۆ گرووپێكی ده‌وروبه‌ری 60 بۆ 65 هه‌زار كه‌سی له سووریا كرد له‌وانه‌یش 30 هه‌زاریان له دۆڵی ناوه‌ڕاستی فورات كه شه‌ڕ و پێكدادان تێیدا به‌رده‌وامه، 35 هه‌زاریشیان ئاسایشی ناوخۆی ئه‌و ناوچانه ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن كه له ده‌ست داعش رزگاركراون.
ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌و ناوچه‌یه‌دا له كۆی 300 ملیۆن دۆلاری ئه‌و بوودجه‌یه، 162.6 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكراوه بۆ چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی، ئۆتۆمبێل و پێداویستیه‌كانی دیكه و، داوای ته‌رخانكردنی هه‌شت ملیۆن دۆلار كراوه بۆ پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیان، 28 ملیۆن دۆلار بۆ پێداویستیه‌كانی گواستنه‌وه و جێگیركردن و، 101.5 ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانی ئۆپه‌راسیۆن.
" لیستەیەکی ٧١ ملیۆن دۆلاری چەک"
لە بەڵگەنامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لەنێو ئەو چەکانەی کە داواکراون ٢٥ هەزار کلاشینکۆفی جۆری (AK-47) ١٥٠٠ چەکی جۆری رەشاش ٥٠٠ ڕەشاشی لولە گەورە، ٤٠٠ گوللـەی (RPG-7) ٩٥ چەکی نیشانشکێن، ٢٠ دانە گوللـە تۆپی لولە ٦٠ ملیمی، ٦٠ دانە گوللـە تۆپی لولە ١٢٠ ملیمی بوونیان هەیە.
لە کاتێکدا کە ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستیان بە ٤٧ ملیۆن دۆلارە بۆ چەک، لە بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکات کە داوای٢٤ملیۆن دۆلار کراوە بۆ چەک.
"٥٩ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆتۆمبێلی سەربازی"
لە بەڵگەکاندا وا دەردەکەوێت کە بۆ ئۆتۆمبێلی سەربازی بڕی ٥٩ ملیۆن دۆلار داوا کراوە.
هەروەها بۆ کەرەستەکانی دیکەی سەربازی داوای ٣١ ملیۆن و ١٨٢ هەزار و ٧٠٠ دۆلار کراوە.
"بۆ خەرجییە سەربازییەکان ٣٠ ملیۆن دۆلار داواکراوە"
جیالەمەش لە بەڵگەکاندا ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ گواستنەوەی ئاسمانی و زەمینی، داوای بڕی ٢٨ ملیۆن دۆلار کراوە.
لە بەڵگەکاندا تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە بۆ ئۆپەراسیۆنەکان پێویستیان بە ٧١ ملیۆن دۆلارا و هەروەها بۆ خەرجییەکان داوای ٣٠ ملیۆن دۆلار کراوە.
لەگەڵ ئەمانەش بۆ مەبەستی پاراستنی سنووری سوریا - عێراق ٢٥٠ ملیۆن دۆلار تەرخان کراوە.