Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
23 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون كه وابڕیارە له 12ی حوزه‌یراندا له سینگاپوره ئه‌نجامبدرێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه دوابخرێت.
بەرلە كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باشوور، موون جای-ئین له كۆشكی سپی، تره‌مپ له نووسینگه‌ی ئۆڤاڵ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی نێوان ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور و كۆریای باكوور سه‌ریهه‌ڵداوه بەرلە لووتكه‌ی مێژوویی چاوه‌ڕوانكراو كه بڕیاره له 12ی حوزه‌یراندا ببه‌سترێت، تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه كاره‌كان له‌باره‌ی لووتكه‌كه هێشتا درێژه‌یان هه‌یه.
له به‌شی پرسیار و وه‌ڵامدا كه نزیكه‌ی 40 خوله‌كی خایاند، تره‌مپ خۆی له ده‌ربڕینی یه‌كلاییكه‌ره‌وه به‌دوورگرت له‌باره‌ی به‌ستن و نه‌به‌ستنی لووتكه‌كه و گوتی: "ده‌بینین كه چی رووده‌دات. ئه‌گه‌ر (له‌و به‌رواره‌دا) نه‌بێت ره‌نگه دواتر ببه‌سترێت. رێككه‌وتنی زۆرمان كرد و هه‌رگیز ناتوانن بزانن له رێككه‌وتنه‌كاندا چی ده‌بێت، به‌ڵام ره‌نگه 12ی حوزه‌یران به‌روارێكی گونجاو نه‌بێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ راشیگه‌یاند کە له‌ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌نجامدان یان ئه‌نجامنه‌دانی لووتكه‌كه و كاتهكهیهوه ده‌دات و گوتی: "ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن ئه‌نجامبدرێت ئه‌وا شتێكی زۆر باش ده‌بێت بۆ كۆریای باكوور. ئه‌نجامیش نه‌درێت، ته‌واوه. دۆخه‌كه چۆنه ئه‌وه ده‌بێت".
دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختیكرده‌وه كه محاڵه كۆریای باكوور له‌م هه‌لومه‌رجه خراپه ئابوورییه‌ی تیایدایە، پێشبكه‌وێت و گوتی: "له‌ئێستادا كۆریای باكوور له‌به‌رده‌م هه‌لی بوون به وڵاتێكی زۆر گه‌وره‌دایه. به‌ڕای من پێویسته ئه‌م هه‌له بنرخێنێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه رێككه‌وتن زۆر گرنگه بۆ كۆریای باكوور و كیم جۆنگ-ئون و ئه‌گه‌ر ئه‌نجامبدرێت، پشتگیریی ئابووریی پیۆنگیانگ ده‌كرێت و گوتی: "كۆریای باشوور، چین و ژاپۆن خوازیارن كۆریای باكوور هاوكاری بكرێت و ببێته وڵاتێكی مه‌زن".