Haydar Hadi,Ramal Abdullah Mahmood
23 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2018
به‌غدا - AA
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه سه‌رۆكی لیستی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی عێراق، موقته‌دا سه‌در كه به دژایه‌تیكردنی ئه‌مریكا ناسراوه له په‌یوه‌ندیدابێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌وره به‌رپرسی ئه‌مریكی.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز به پشتبه‌ستن به نوێنه‌ری دەستەی سیاسیی سه‌در، زیا ئه‌سه‌دی رایگه‌یاندووه كه ئه‌مریكییه‌كان پشتگیری سه‌در ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی سائیرون له په‌یوه‌ندیدان. به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: "په‌یوه‌ندییه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان راسته‌وخۆ نییه. به‌ڵكو بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له رێگای ئه‌ندامانی سائیرونهوه ئه‌نجام دراوه".
دواتر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه ئه‌سه‌دی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌كه‌ی به درۆخسته‌وه. نووسیوویه‌تی: "ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یه‌ندن گوایه به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی من ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكردووەته‌وه كه واشنتۆن و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی سائیرون له په‌یوه‌ندیدان، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه به‌درۆ ده‌خه‌مه‌وه. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌مجۆره له ئارادا نییه. ئه‌وان كه‌سانێك ده‌نێرن تاكو له رێگای ئه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندی دروست بكه‌ین به‌ڵام ئێمه له رێگای ئه‌وانیشه‌وه ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵیان دابنیشین و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین".
هاوپه‌یمانی سائیرون توانی له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی عێراق كه ١٢ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام درا له كۆی ٣٢٩ كورسی ٥٤ كورسی به‌ده‌ست بهێنێ و ببێته براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن. سه‌در له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێ حكوومه‌تێك پێكبهێندرێ كه "هه‌موو ره‌نگه‌كانی عێراق" له خۆ بگرێت.
ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه سه‌در له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی ئێرانی قاسم سوله‌یمانی كۆبووبێته‌وه. ئاماژه به‌وه ده‌درێ كه سه‌در نیگه‌رانه له هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر عێراقدا.