Hakan Çopur
01 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌رگا دانه‌خراوه بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌بێ گه‌یشتنه رێككه‌وتن كاریگه‌ری نه‌رێنیی ناكاته سه‌ر ئه‌و قۆناغی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌ی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور درێژه‌ی هه‌یه.
تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری نيجیریا، محه‌مه‌د بوخاری، له كۆشكی سپی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی رێكخست.
تره‌مپ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له 12ی ئایاردا بڕیاره‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران یان نا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌یه كاتێك واژوو كرا له لایه‌ن زۆر لایه‌نه‌وه په‌سه‌ندنه‌كرا و، رێككه‌وتنێكی زۆر خراپه بۆ ئه‌مریكا.
تره‌مپ باسی له‌وه كرد هه‌ركاتێك واده‌ی رێككه‌وتنه‌كه ته‌واوبوو تاران ده‌توانێت به ئاسانی چه‌كی ئه‌تۆمیی به‌رهه‌مبهێنێت و، گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و دۆخێكه مایه‌ی قبوڵكردن نییه. ئه‌وان هه‌روا دانانیشن. مووشه‌ك هه‌ڵده‌ده‌ن و به‌وه‌ش ده‌ڵێن ئامانجی ته‌له‌ڤیزیۆنییه. وا نازانم به‌و شێوه‌یه بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه به‌و واتایه نایه‌ت كه دانوستان له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی راسته‌قینه ناكه‌ین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و رێككه‌وتنه، چۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور درێژه‌ی هه‌یه، تره‌مپ گوتی: "به‌بێ رێككه‌وتن كشانه‌وه‌مان په‌یامێكی نه‌رێنیی نابێت بۆ كۆریای باكوور. به پێچه‌وانه‌وه په‌یامێكی راست ده‌دات".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، روونكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهوی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ئێستا له ته‌لئه‌بیب پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئێران درۆی كردوه له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی و، گوتی: "ئه‌و روونكردنه‌وانه ده‌یسه‌لمێنن ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ له‌و باره‌یه‌وه گوتوومه له‌سه‌دا 100 راست و ره‌وان بووه".