Mustafa Melih Ahıshalı
01 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محەمەد جه‌واد زەریف، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهوی به "شوانی درۆزن" ناوزه‌ند كرد كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد "ئێران له‌سه‌ر به‌نامه‌یه‌كی نهێنیی كاری كردووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوەکی".
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاوی كردهووەتەوه، زەریف رایگه‌یاندووە: "شوانی درۆزن (ناتانیاهو) چه‌ند رۆژێك بەر له 12ی ئایار بانگه‌شه‌كانی خسته‌ڕوو".
زەریف باسی له‌وه كردووە كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌رده‌وامه له‌سه‌ر تۆمه‌ته كۆنه‌كانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه، هه‌ڵبه‌ته ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم پێشتر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و بانگه‌شانه كردووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو، دوێنێ له روونكردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌واڵگری ئیسرائیل به‌ڵگه‌ی ده‌ستكه‌وتووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی نهێنی كاری كردووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوەکی و، هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی 55 هه‌زار په‌ڕه زانیاری نهێنی له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران ده‌ستكه‌وتووه كه له‌سه‌ر 183 سی دی كۆكراونه‌ته‌وه.