Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
01 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئیسرائیل ده‌ستیكه‌وتووه له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوەكییەكەی ئێران هیچ گومانێكی نه‌هێشتووه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه راستییه‌كان نه‌گوتراوه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی ده‌ستكه‌وتووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئێران كاری له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی نهێنیی كردووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوەکی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پۆمپیۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
پۆمپیۆ رایگه‌یاند "چه‌ندین ساڵه رژێمی ئێران پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه به‌رنامه ناوەکییەکەی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتییه. به‌ڵام ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه دهستكهوتوون نیشانیاندا كه هیچ گومانێك نه‌ماوه له‌وه‌ی رژێمی ئێران راستیه‌كانی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو".
پۆمپیۆ باسی له‌وه كرد كه خۆیشی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ به‌شێك له‌و به‌ڵگانه كردووه له‌باره‌ی ئێرانه‌وه و، دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌یان هه‌زار په‌ڕه‌یان له زمانی فارسیه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی و شیكاریان بۆ كردووه، ئه‌و كارانه به‌رده‌وامده‌بن و، به‌ڵگه‌كانیش راستن.
پۆمپیۆ رایگه‌یاند "به‌ڵگه‌كان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن كه ئێران چه‌ندین ساڵه درێژه‌ی به به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوەکی داوه. ئێران به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی چه‌كی ناوه‌كی و سیستمی مووشه‌كیی. ئێران ئه‌رشیفێكی گه‌وره‌ی ئه‌تۆمیی له جیهان و له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم شاردووه‌ته‌وه. یه‌كێك له‌و بۆشاییانه‌ی كه له‌و رێككهوتننامهیهدا هه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كراوه، بریتییه له له‌ناوبردنی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه. ئێران چه‌ندین هه‌لی له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كاره ئه‌تۆمییه‌كانی په‌سه‌ند بكات و دۆسیه‌كان راده‌ستی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بكات. به‌ڵام ئه‌وان به مكووڕییه‌وه ئه‌م چه‌ند ساڵه درۆیان له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كه كرد. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه رێككه‌وتننامه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای نیازپاكیی ئه‌نجامنه‌دراوه. به‌ڵكو له‌سه‌ر درۆكانی ئێران بنیاتنراوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌دوای ئه‌وه‌ی كه ئیسرائیل بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ستكه‌وتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد چاویان به‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كراوه، خشاندووه‌ته‌وه.
مایك پۆمپیۆ باسی له‌وه‌كرد كه تا ١٢ی ئایار له‌وباره‌یه‌وه ماوه دراوه‌ته ئێران و له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ئه‌ورووپییانه‌ی كه رێككهوتننامهكهیان واژووكردووه كۆده‌بنه‌وه.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوەکییەکەی ئێران كه له ته‌لئه‌بیب پایته‌ختی ئیسرائیل پێشكه‌شیكرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌ی "سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ی ئێران ١٨٣ سی دی ئاماده‌كردووه و ده‌ستی به ٥٥ هه‌زار لاپه‌ڕه زانیاریی نهێنی گه‌یشتووه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ده‌یانجار باسی له‌وه كردووه كه ده‌یه‌وێت له‌و رێككهوتننامەکه بكشێته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئێران كراوه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه واژووی له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌كه‌دا كردووه فه‌ڕه‌نسایه و به‌پێویستی ده‌زانێت راستگۆ بمێننه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و رێككهوتننامەیهی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كراوه.