سه‌رۆكی كۆریای باكوور و باشوور كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆكی كۆریای باشوور، موون جای ئین و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون، له ناوچەی پانمونجۆم سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات كۆبوونه‌وه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی كۆریای باشوور، موون جای ئین و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون، له ناوچەی پانمونجۆم سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات كۆبوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی یۆنهاپ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، موون و كین، له پانمونجۆم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو كاتژمێریان ئه‌نجامداوه.
گوته‌بێژی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی كۆریای باشوور موون، یون یۆنگ-جان، باسی له‌وه كرد كه هه‌ردوو سه‌ركرده له‌باره‌ی جیبه‌جێكردنی به‌یاننامه‌ی 27ی نیسانی پانمونجۆم و لووتكه‌ی كۆریای باكوور و ئه‌مریكا، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووه.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه موون روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ بڵاوده‌كاته‌وه.