Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
27 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون ئه‌مڕۆ كاتژمێر 18:30 به‌كاتی ناوخۆی ڤیێتنام (14:30 به‌كاتی هه‌ولێر) له هانۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێ ده‌كات و كۆبوونه‌وه سه‌ره‌كییه‌كانی لووتكه‌كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئه‌نجام ده‌درێن.
له كاتێكدا چه‌ند كاتژمێرێكی ماوه بۆ به‌ستنی دووه‌مین لووتكه‌ی تره‌مپ-كیم، كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا زانیاری له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی تره‌مپ بۆ لووتكه‌كه خسته‌ڕوو.
به‌پێی به‌رنامه‌كه، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم كاتژمێر 18:30 به‌كاتی ناوخۆی ڤیێتنام (14:30 به‌كاتی هه‌ولێر) له هۆتێل Sofitel Legend Metropoleی هانۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی رووبه‌ڕوو كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكه‌ی 20 خولهك بخایه‌نێت، هه‌ردوولا به به‌شداری شانده‌كان به‌شداری له ئێواره خوانێكدا ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان تره‌مپ و كیم سبه‌ی پێنجشه‌ممه كاته‌كانی به‌یانی به‌كاتی ناوخۆی ڤیێتنام ئه‌نجام ده‌درێن.
تا ئێستا كۆشكی سپی ورده‌كاری كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌و دوو سهرکردەییەی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ترەمپ لە هانۆی لەگەڵ سەرۆکی ڤیێتنام، نگویەن فو ترۆنگ و سەرۆکوەزیرانی ئه‌و وڵاته، نگویەن خوان فوس کۆببێتەوە.