Muhammet Kurşun,Ramal Abdullah Mahmood
27 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2019
تاران – AA
دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی له لایه‌ن سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند "جگه له داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئێران خه‌مێكی دیكه‌م نییه".
زه‌ریف له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سوپاسی گه‌لی ئێران و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كرد كه له میانی ٣٠ كاتژمێری دواییدا پشتگیری خۆیان بۆ ناوبراو ده‌ربڕیووه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه جگه له به‌ره‌وپێشبردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئێران له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا خه‌مێكی دیكه‌ی نییه و نووسیوویه‌تی "هیوادارم ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك و شایسته به پره‌نسیپی سیاسه‌تی گشتیی و ده‌ستوور و یاساكانی وڵات ئه‌نجام بدرێن".
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌شداری له رێوڕه‌سمی پێشوازیكردن له سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا، نیكۆڵ پاشنیان كرد له كۆشكی سه‌عدئاباد له تاران-ی پایته‌خت.