Behlül Çetinkaya,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
27 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2019
ئیسلام ئاباد – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خان رووی ده‌می كرده حكوومه‌تی هیندستان و رایگه‌یاند "جارێكی دیكه داواتان لێده‌كه‌م دانوستان بكه‌ین. ده‌بێت ژیرانه هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت. ده‌بێت كێشه‌كانمان به ڕێگای دانوستان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
عمران خان له میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی بانگه‌وازی نیشتمانیدا رایگه‌یاند كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی شه‌ش ئامانجیان له‌ناو خاكی هیندستان پێكاوە.
سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه داواكارییان پێشكه‌شی هیندستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه له هێرشه‌كه بكۆڵنه‌وه و گوتی: "ویستمان هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و ئاماده‌بووین بۆ ئه‌مه چونكه ئێمه‌ش له رابردوودا به‌ده‌ست تیرۆره‌وه ناڵاندوومانه، به‌ڵام له كاردانه‌وه‌ی هیندستان ده‌ترساین و له‌مباره‌یه‌وه هۆشداری خۆمان دا".
عمران خان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چاوه‌ڕێی دیاریكردنی زیانه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی به‌زاندنی كایه‌ی ئاسمانی پاكستانیان له لایه‌ن فڕۆكه هیندستانییهكانهوه ده‌كرد و گوتی:
"ئه‌گه‌ر به‌بێ دیاریكردنی زیان وه‌ڵاممان بدایه‌ته‌وه ئه‌وا نابه‌رپرسانه ده‌بوو. له‌به‌رئه‌وه چاوه‌ڕێمان كرد. ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان نیشاندەری ئه‌وه‌بوو كه ئه‌گه‌ر هاتنه ئێره ده‌توانین هه‌مان شت بكه‌ین. له‌مه‌ودا پێویسته عه‌قڵمان به‌كاربهێنین و داناییانه جووڵه بكه‌ین".
سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خان رووی ده‌می كرده حكوومه‌تی هیندستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ناریندرا مۆدی و گوتی: "كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه له‌مه‌ودا چی بكه‌ین. هه‌ڵوێستی میانڕه‌وی حكوومه‌تی هیندستان زۆر گرنگه. له حكوومه‌تی هیندستان ده‌پرسم: كاتێک سه‌رنج له‌و چه‌كانه ده‌درێت كه له به‌رده‌ستی ئێمه و ئێوه‌دایه، ئایا له دۆخێكداین شانبهینه به‌ر حساباتی هه‌ڵه؟ ئه‌گه‌ر زیادبوونی گرژیی درێژه‌ی هه‌بێت چی ده‌بێت؟ له دوای ئه‌وه له ده‌ست سه‌رۆكوه‌زیران مۆدی و مندا نییه. جارێكی دیكه داواتان لێده‌كه‌م دانوستان بكه‌ین. ده‌بێت ژیرانه هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت. ده‌بێت كێشه‌كانمان به ڕێگای دانوستان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".