Mustafa Deveci,Mohammed Baqi Hussein
04 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان، خەواجه محه‌مه‌د ئاسف له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی تره‌مپه‌وه كه ره‌خنه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر گرتووه له پاكستان رایگه‌یاند، "مێژوو فێری ئه‌وه‌ی كردووین كه كوێرانه متمانه به ئه‌مریكا نه‌كه‌ین."
خەواجه محه‌مه‌د ئاسف له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه، كاردانه‌وه‌ی دژ بە روونكردنه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ نیشان دا كه پاكستانی كردبووه ئامانج.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان، خەواجه محه‌مه‌د ئاسف وهبیریهێناوهتهوه، له‌و هاوكارییانه‌ی پاكستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا پێشكه‌شی ئه‌مریكای كردووه، باجی زۆری داوه و نووسیویه‌تی: "سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ئێمه ده‌پرسێت، ئێوه چیتان كردووه؟ بنكه سه‌ربازییه‌كانمان بۆ ئێوه كرده‌وه. پڕچه‌ككردنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان له خاكی ئێمه‌وه ئه‌نجامدرا. هه‌زاران سه‌رباز و خه‌ڵكی سڤیلمان بوونه قوربانی ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێوه ده‌ستتان پێكرد."
خەواجه محه‌مه‌د ئاسف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا وڵاته‌كه‌ی مه‌ودایه‌كی باشی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا بڕێوه و نووسیویه‌تی: "رابردوو فێریكردووین كوێرانه متمانه به ئه‌مریكا نه‌یكه‌ین. ده‌كرێت له‌و خه‌باته‌ی كردوومانه رازی نه‌بن، به‌ڵام شكۆی وڵاته‌كه‌مان له‌مه زیاتر ناكه‌ینه بابه‌تی مامه‌ڵه‌كان."
یەکی كانوونی دووه‌م تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا، به‌بڕی 33 ملیار دۆلار یارمه‌تیی پاكستانی داوه و نووسیبووی: "ئه‌وانیش جگه له‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئێمه به‌گه‌مژه دابنێن و درۆ و فێڵمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، هیچی دیكه‌یان بۆ ئێمه نه‌بوو. ناوچه‌ی ئارام بۆ ئه‌و تیرۆرستانه‌ی ئێمه له ئه‌فغانستان بهدوایانهوین ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن. ئیدی نییه".