Dildar Baykan Atalay
07 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2021
واشنتۆن- AA
ئه‌مریكا دوای كشاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان له ٣٠ی ئابدا، بۆ یه‌كه‌م جار هاوكاریی خێزانێكی كرد ئه‌فغانستان جێبهێڵن.
به پێی هه‌واڵێك كه له میدیای ئه‌مریكادا بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا پشتیان به كاردهستانی وڵاته‌كه به‌ستووه، به هاوكاریی ئه‌مریكا هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی و منداڵه‌كانی، توانیویانه له رێگه‌ی وشكانییه‌وه هه‌ڵبێن و بگه‌نه یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێی ئه‌فغانستان.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر سنوور له لایه‌ن كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاوه پێشوازییان لێ كراوه و به‌هۆكاری ئه‌منییش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی رێڕه‌وی هه‌ڵاتنیان له ئهفغانستانەوە ئاشكرا نه‌كراوه.