Hakan Çopur
08 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
له‌روونكردنه‌وه‌ی دووه‌می وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ شاندی توركیا راگه‌یه‌نراوه، له‌پاڵ بابه‌تی قه‌شه ئه‌ندریو برونسندا، بابه‌تی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ توركیا و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌یان تاوتوێكردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونكردنه‌وه‌ی دووه‌می بڵاوكرده‌وه.
له ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی ناوێرتدا هاتووه، "ئه‌مڕۆ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا، جۆن سولیڤان له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌دات ئۆنال كۆبووه‌وه. هه‌ردوولا له‌پاڵ بابه‌تی قه‌شه ئه‌ندریو برونسندا چه‌ندین بابه‌تیان تاوتوێكردووه كه په‌یوه‌ندییان به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییهكانهوه هه‌یه."
كه‌مێك به‌ر له‌م روونكردنه‌وه، ناوێرت دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی كێشه‌كانی نێوانیان له ئه‌مریكان، له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
ئه‌مه دووه‌م روونكردنه‌وه‌یه ناوێرت له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شانده نۆ كه‌سییه‌كه‌ی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تیی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، سه‌داد ئۆنال و شاندی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تیی جۆن سولیڤان بڵاویده‌كاته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان نزیكه‌ی 50 خوله‌كی خایاند.
له‌كاتێكدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندنی توركیا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رۆژنامه‌وانان نه‌درا، لە ئێستادا شانده‌كه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئەمریکا لە کۆبوونەوەدان.