Hakan Çopur,Muhammed Bilal Kenasari
09 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
شاندی توركیا كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان وڵاتەکەیان و ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتۆنیان كرد، كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی گەنجینەی ئه‌مریكا ته‌واوكرد.
دوای ئه‌وه‌ی شاندی توركیا كاته‌كانی به‌یانی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 50 خولهك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكی كۆبوونه‌وه، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی گەنجینەی ئه‌و وڵاته‌یان كرد كه ده‌كه‌وێته پاڵ كۆشكی سپی.
دووه‌مین وێستگه‌ی شانده نۆ كه‌سیه‌كه‌ی توركیا له واشنتۆن به سه‌رۆكایه‌تی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، سه‌دات ئوناڵ، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا بوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه كه نزیكه‌ی كاتژمێر و نیوێكی خایاند، شاندی توركیا له كاتی جێهێشتنی وه‌زاره‌تی گەنجینەی ئه‌مریكا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌دا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هێزه‌ر ناوێرت، دوو راگه‌یه‌ندراوی سه‌باره‌ت به دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی توركیا بڵاوكرده‌وه. له راگه‌یه‌ندراوه‌كاندا باس له‌وه كراوه كه "دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان درێژه‌ی هه‌یه" و "زۆر بابه‌تی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و به بابه‌تی قه‌شه ئه‌ندریو برۆنسۆن تاوتوێ كران".
شاندهکەی توركیا پێكهاتبوو له نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی گەنجینە و دارایی كه هەرکامیان سێ نوێنه‌ریان به‌شداربوون. هاوكات له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی توركیادا باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن، سه‌ردار كڵچ به‌شدار بوو.