Yusuf Hatip,Hemın Othman Mohammed
26 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2017
ئیسلام ئاباد - AA
دادگای نیشتمانی پاكستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی (NAB)، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، نه‌واز شه‌ریف ده‌ركرد.
به هۆی به‌شداریی نه‌كردنی له دوو دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی كه له‌سه‌ری كرابوویه‌وه، دادگای نیشتمانی پاكستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ نەواز شه‌ریف ده‌ركرد.
نه‌واز شه‌ریف كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی له به‌ریتانیایه، پێویسته تا دانیشتنی دواتر كه له سێی تشرینی دووه‌مدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت بچێته به‌رده‌م دادگا.
به پێی یاساكانی پاكستان، ئه‌گه‌ر نه‌واز شه‌ریف پێش 3ی تشرینی دووه‌م كه‌فاله‌ت بدات، ده‌ستگیر ناكرێت.