Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
31 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2017
ئیسلاماباد - AA
- رۆژی سێشهمه له‌جیاتی سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، نه‌واز شه‌ریف كه له لایه‌ن په‌رله‌مانەوە له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
- تا ئه‌و كاته‌ی كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ویلایه‌تی په‌نجاپ، شاهباز شه‌ریف كه بڕیاره ببێته سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی پاكستان ده‌چێته ئه‌نجوومه‌نی شورای ئه‌و وڵاته‌وه، شاهید هەقان عه‌باسی وه‌زیری نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان كه سه‌ربه پارتی یه‌كێتیی موسوڵمانان-نه‌واز (PML-N)ه، وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی كاتی ئه‌ركه‌كانی حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات.
رۆژی سێشهمه له‌جیاتی سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، نه‌واز شه‌ریف كه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
تا ئه‌و كاته‌ی كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ویلایه‌تی په‌نجاپ، شاهباز شه‌ریف كه بڕیاره ببێته سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی پاكستان ده‌چێته ئه‌نجوومه‌نی شورا (پەرلەمان)ی ئه‌و وڵاته‌وه، شاهید هەقان عه‌باسی وه‌زیری نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان كه سه‌ربه پارتی یه‌كێتیی موسوڵمانان-نه‌واز (PML-N)ه، وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی كاتی ئه‌ركه‌كانی حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات.
به چاوی دڵنیاییه‌وه ته‌ماشای ئه‌وه ده‌كرێت كه سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ و سه‌رۆكوه‌زیرانی كاتی له پارتی PML-N هه‌ڵبژێردرێن كه له ئه‌نجوومه‌نه 342 كهسییهكهدا به هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه 209 كورسیی هه‌یه.
پێشبینی ده‌كرێت دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ویلایه‌تی په‌نجاپ، شاهباز شه‌ریف له ماوه‌ی 45 رۆژدا له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی پاكستان هه‌ڵبژێردرێت.
بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوولدا هه‌ڵبژردن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنه چۆڵه‌كه‌ی نه‌واز شه‌ریف له ئه‌نجوومه‌نی شورا (پەرلەمان)دا ئه‌نجامبدرێت.
دادگای دەستووریی پاکستان رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە بە تۆمەتی تێوەگڵانی ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەوادەکەی نەواز شەریف لە گەندەڵی لە بەڵگەنامەکانی پانامادا، فەرمانی دوورخستنەوەی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەی دا. ئەمە جگە لەوەی هەر لەگەڵ ئەودا، وەزیری دارایی، محەمەد ئیسحاق دار لە ئەرکەکەی دوورخرابوویەوە.
دادگا رایگەیاند کە ''سەرۆکوەزیرانی پاکستان سەرڕاست نەبووە لەگەڵ پەرلەمان و دادگادا'' و چیتر ''شایەنی ئەوە نییە'' پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتەی بەدەستەوە بێت. بە پێی بڕیارەکەی دادگا، شەریف بە هەتاهەتایە لە کاری سیاسیی دووردەخرێتەوە.
پارتی یەکێتیی موسوڵمانان-نەواز کە دەسەڵاتی بەدەستەوەیە لە جێگەی نەواز شەریف، برایەکی ناوبراوی کە هاوکات پارێزگاری پەنجاپە بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە بە ناوی شاهباز شەریف.
لە کۆبوونەوەیەکی فراکسیۆنی پارتەکە لە پەرلەمان، ئاماژە بەوەکرابوو، وەزیری نەوت و سەرچاوە سرووشتییەکانی پاکستان، شاهید هەقان عەباسی، تا ئەو کاتەی شاهباز شەریف دەست لە پۆستەکەی وەک پارێزگاری پەنجاپ دەکێشێتەوە، بە شێوەیەکی کاتی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات.