Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی خۆیه‌وه بڵاویده‌كه‌نه‌وه، دوورن له راستییه‌وه و گوتی: "میدیا هه‌وڵده‌دات وێنای ترهمپێك بكات كه جیاوازه له تره‌مپی راسته‌قینه".
تره‌مپ له باخچه‌ی كۆشكی سپی‌دا، سه‌باره‌ت به رۆژهڤهكان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی دژی ئه‌و هه‌واڵانه نیشان دا كه له میدیاكاندا له‌باره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه و گوتی: "پێموایه میدیا من توندتر نیشانده‌دات. من له یه‌كێك له خوێندنگه‌كانی ئیڤی لانگویج خوێندوومه. خوێندكارێكی باش و سه‌ركه‌وتووبووم. زۆر زیره‌ك بووم. میدیا هه‌وڵده‌دات وێنای ترهمپێك بكات كه جیاوازه له تره‌مپی راسته‌قینه".
- په‌یامی یه‌كێتی له‌نێو پارتی كۆمارییدا
تره‌مپ جه‌ختی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و قسەیەدا نییه کە دەڵێت پارته‌كه‌ی دووچاری لەتبوون هاتووە و گوتی: "یه‌كێتییه‌كی باش هه‌یه له پارته‌كه‌دا. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای دیموكراته‌كان بكه‌ین ده‌بینین، دۆخی پارته‌كه‌یان كێشمهكێشێكه به بێرنی سانده‌رس و هیلاری كلینتۆنه‌وه دیاره. له پارته‌كه‌ی ئێمه‌شدا یه‌كێتی هه‌یه".