Fahrettin İbrahim
26 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2017
هەولێر - AA
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەسەر پێکدادانەکانی ئەمڕۆی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە لە لایەک و سوپای عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی لە لایەکی دیکەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
بە پێی راگەیەنراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش، لە پێکدادانەکانی ئەمڕۆ بەیانی 3 تانک و 5 هەمەر و یەک بادجەری سوپا و حەشدی شەعبی لەناو براون و رێگری کراوە لە هەرچەشنە پێشڕەوییەکی سوپا و حەشد بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە.
بە پێی راگەیەنراوەکە شوێنی پێکدادانەکان عەین عوێس بووە.
شەوی رابردوو ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە هەرچەشنە هێرشێکی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و بە یارمەتیدانی سوپای ئێران تۆمەتباری کردبوون.