Zana Natık Kerem
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
ئیسلام ئاباد ــ AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رێكس تیلەرسن رایگەیاند كە ئاسایش و سەقامگیری پاكستان كارێكی گرنگە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
لە گوتەكەیەدا كە لە بەردەم فەرانبەرانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئیسلام ئاباد پایتەختی پێشكەشی كرد، رێكس تیلەرسن : "هۆكاری سەردانەكەی بۆ پاكستان، تاوتوێكردنی ستراتیجیە نوێییەكەی سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپە بۆ باشووری ئاسیا".
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشدا كە پاكستان گرنگی زۆری لە ستراتیجییە نوێیەكە بۆ باشووری ئاسیا پێدراوە.
رێكس تیلەرسن گوتیشی "رەخساندنی كەشێكی لەبار كە سەقامگیری لە پاكستان لێبكەوێتەوە دەبێتە هۆی ئەوەی وەربەرهێنەرانی ئەمریكا رووی لەو وڵاتە بكەن".
دوێنێ سێشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رێكس تیلەرسن بەسەردانێك گەیشتە شاری ئیسلام ئاباد پایتەختی پاكستان.
لەوەتەی بووەتە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەمە یەكەمجارە، رێكس تیلەرسن سەردانی پاكستان بكات.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، رێكس تیلەرسن بە سەردانێك لە پاكستانەوە بگاتە هیندستان.