Hemın Othman Mohammed
04 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2016
به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن باڵیۆزی پاكستان له ئه‌نقه‌ره بڵاو كراوه‌ته‌وه، له هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی په‌رله‌مانی پاكستان‌دا به كۆی ده‌نگ چه‌ند بریارێك په‌سه‌ند كراوه کە تیایاندا به‌توندی پشتیوانی له سهركۆمار، حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراو، په‌رله‌مان، دامه‌زراوه دیموكراسییه‌كان و گه‌لی توركیا ده‌كرێت و هاوكاریان بن، كه به‌پێداگرییه‌وه رێ‌یان له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز گرت و دیموكراسیان پاراست.
په‌رله‌مانی پاكستان به‌و بڕیارانه‌ی به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندی كردوون، بووه یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی بیانی كه له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردراوه و پشتیوانی ده‌ربریوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "جیهان بووه گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا به یه‌ك بانگه‌وازی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، خه‌ڵك به گیانی خۆی تانكه پۆڵایینه‌كانی راگرت".