Muhammet Ali Kemal
04 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بەمەبەستی بەشداریکردنی لەو ئاشتەواییە کۆمەڵایەتییەی لەدوای هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە لە وڵاتەکەی درووستبووە، هەزار و پێنج سەد سکاڵای کشاندەوە کە ژمارەیەکیان لەدژی سیاسییەکان، نووسەران و رۆژنامەوانان بوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، پارێزەرەکەی بینالی یڵدرم، توبا کڵچ، دوێنێ داواکارییەکی پێشکەشی دادگا کردووە بۆ وازهێنان لە سکاڵاکان.
پێشتریش سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەییب ئەردۆغان ئەو سکاڵایانەی کە بەمەبەستی وەرگرتنی قەرەبوو تۆماری کردبوون و لەسەرووی هەموویانەوە لەدژی سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کلچدارئۆغڵو و سەرۆکی مەهەپە، دەوڵەتی باخچەلی بوون، کشاندبوویەوە.