Aziz Aslan,Muhammet Ali Kemal
18 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
بەتاوانی ''سوکایەتیکردن بە سەرکۆمار'' سکاڵایەک لەدژی هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش تۆمار کرا و داوای زیندانییکردنی لە یەک ساڵەوە بۆ٤ ساڵ دەکرێت.
دادگای حەوتەمی تاوانە گەورەکان، ئەو سکاڵانامەیەی پەسەندکرد کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری دیاربەکرەوە لەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش تۆمارکراوە.
لەسکاڵانامەکەدا کە دەمیرتاش لەرێگەی سیستمی دەنگ و رەنگەوە ئیفادەی لێوەرگیراوە، هاتووە: ''دەمیرتاش تاوانباکردنەی رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە کە مەبەستی سووکایەتیکردن نەبووە. بەڵام لە گوتەکانیدا سنوورەکانی رەخنەگرتنی لەسەرکۆماری تورکیا و کەسایەتی مەعنەوی کە نوێنەرایەتی دەوڵەت دەکات بەزاندووە''.
- ئەو سزایەی بۆی داوا دەکرێت
لەسکاڵانامەکەدا داوای ئەوەکراوە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی ''سووکایەتیکردن بە سەرکۆما ''سەڵاحەدین دەمیرتاش سزای زیندانییکردنی بەسەردا بسەپێنرێت کە لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت و لە ٤ساڵ زیاتر نەبێت.