Rewa Mahmut Hasan,Mohammed Baqi Hussein
18 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
لە ١٤٨ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆسەر ئامانجی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە باکووری سووریا درێژەی ھەیە، ١٤٥ ئامانجی ریکخراوی تیرۆریستی لەناوبرا و، ١٧ تیرۆریستیش کوژران.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦دا بەئامانجی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سەروویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکانی تورکیا و پشتیوانییکردنی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەستیپێکردووە، بەردەوامە.
لەمیانی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە رێگەی تۆپهاوێژ، مووشەک و تانکەکانەوە، ١٣٧ ئامانجی داعش خاپوور کران. فڕۆکە جەنگییەکانی فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر ئامانجەکانی داعش لە ئەلباب و سوفلانیە ئەنجام دا و سەنگەرەکانی نیشانشکێن و بنکەکانی هاوەن دروستکردن خاپوورکران. لەمیانی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانی و وشکانییەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، ١٧ تیرۆریستی داعش کوژران.
لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا دوو هەزار و ٩٤٥ بۆمبی چێنراو و٤٣ مین بەکۆنترۆڵکراوەیی، پووچەڵکراونەتەوە.