Mazın Asad
01 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەسە نزیکەکانی کە ناویان لە بانگەشەکانی کڵچدارئۆغڵودا ھاتووە، بەداواکردنی قەرەبووی مەعنەوی بەبڕی ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار لیرەی تورکی سکاڵایان لەسەر ناوبراو تۆمارکرد.
پارێزەرانی ھەریەک لە ئەردۆغان، کوڕەکەی بوراک ئەحمەد ئەردۆغان، زاواکەی زیا ئیلگەن، براکەی مستەفا ئەردۆغان، خزمی عوسمان کەتەجی و کارساز مستەفا گوندۆغان سکاڵانامەیەکیان ئامادە کرد و پاشان پێشکەش بە دادگای ئێشکگری یاسایی ئانادۆڵو ئیستانبوڵ کرا.
لە سکاڵانامەکەدا ئاماژەی بەوە کراوە کە کڵچدارئۆغڵو لە ٢٨ی تشرینی دووەم لە گوتەیەکی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا، ئەردۆغان و کەسە نزیکەکانی کردووەتە ئامانج و تۆمەتی دوور لە راستی خستووەتە پاڵیان و سەرۆکایەتی پێکردوون و راشگەیەندراوە کە بەو ھۆیەوە ناوبراوانی رووبەڕووی ھەستی کین و نەفرەتی کۆمەڵگە کردووەتەوە.
لە سکاڵانامەکەدا بە داواکردنی قەرەبووی مەعنەوی بەبڕی ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار لیرەی تورکی لەسەر کەماڵ کڵچدارئۆغڵو تۆمار کراوە.