Mustafa Deveci,Hemın Othman Mohammed
08 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به پێی راپۆرتی ئه‌منیی 2017ی پاكستان كه په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌كانی ئاشتیی ئه‌و وڵاته بڵاویكردووه‌ته‌وه، كرده تیرۆریستییه‌كان له‌و ساڵه‌دا به رێژه‌ی سەدا 16 كه‌میكردووه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه له ساڵی 2017دا له پاكستان 370 كرده‌ی تیرۆریستیی ئه‌نجامدراون كه 24یان هێرشی خۆكوژی بوون. له‌و هێرشانه‌شدا، 815 كه‌س کوژراون و هه‌زار و 736 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له ساڵی 2016دا له پاكشتان 441 هێرشی تیرۆریستیی ئه‌نجامدراون كه کوژرانی 908 كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه تاڵیبانی پاكستان گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌و وڵاته كه سەدا 58ی كرده تیرۆریستییه‌كان له لایه‌ن ئه‌وه‌وه ئه‌نجامدراون.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستیكردووه به ده‌ستخستنی هێز له ناوچه‌كه‌دا و ساڵی رابردوو به‌رپرسیاریەتی هه‌شت كرده‌ی تیرۆریستیی له ئه‌ستۆ گرتووه كه به هۆیانه‌وه 153 كه‌س کوژراون.
هاوكات له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه رێژه‌ی هێرش له سنووره‌كانی هیندستان، ئێران و ئه‌فغانستانه‌وه بۆ سه‌ر خاكی پاكستان رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و له 177 هێرشدا، 188 كه‌س کوژراون.