Ahmet Dursun,1 23
08 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرتوویه‌تییه به‌ر به "ناهه‌ستیاری و ناسهركهوتوویی سیاسی" له قه‌ڵه‌م دا.
زه‌ریف له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر وێنه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتۆن كه (Virtual Reality Apps (VR له چاو كردووه و له ئیسرائیل گرتوویه‌تی بڵاوكردۆته‌وه و نووسیوویه‌تی: "ده‌گوترێت یه‌ك وێنه گوزارشت له هه‌زار وشه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و وێنه‌یه گوزارشت له زیاتر له هه‌زار وشه ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ناسهركهوتووانهی ئه‌مریكا ساڵانێكه له ناوچه‌كه‌مان گرتوویه‌تیه به‌ر".
جه‌واد زه‌ریف له درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت "به‌ڵام له دۆڵی نابینایاندا ئه‌وان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به (VR)یشه‌وه بن هێشتا نابینان".
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتۆن له سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌یدا بۆ ئیسرائیل له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا رایگه‌یاند كه ئه‌وان پابه‌ندن به دڵنیابوون به مه‌رجه‌كانی ئاسایشی "شه‌ڕكه‌ره كورده‌كان" كه مه‌به‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بوو و شكستهێنان به رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
دوێنێش سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند "هیچ كاتێك نه‌مگوتووه زۆر به خێرایی (له سووریا) ده‌كشێینه‌وه".