Dildar Baykan
08 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2019
نیویۆرك - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ژێر ناونیشانی "توركیا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ركه‌وتن له سووریا، پلانی هه‌یه"، وتارێكی بۆ رۆژنامه‌ی The New York Timesی ئه‌مریكی نووسی.
ئه‌ردۆغان له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ كشانه‌وه له سووریا، هه‌نگاوێكی دروسته و نووسیویه‌تی:
"ئەمریکا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی سووریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی، پێویستە بە ھۆشیارییەوە پلان بۆ کشانەوەکە دابنێت و بە ھەماھەنگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی کارەکە جێبەجێ بکات. توركیا كه خاوه‌نی دووه‌م گه‌وره‌ترین سوپایه له‌نێو ناتۆدا، تاكه وڵاتێكه كه خاوه‌ن توانا و پێداگرییه بۆ به‌جێهێنانی ئه‌م ئه‌ركه".
ئه‌ردۆغان جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه داعش له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه له سووریا دۆڕاوه و نووسیویه‌تی: "به‌ڵام نیگه‌رانین له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك هێزی ده‌ره‌كی، به‌بیانووی پاشماوه‌كانی داعش ده‌ستوه‌ربده‌نه كاروباری ناوخۆی سووریا".
سه‌ركۆماری توركیا له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، پێویسته ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌رامبه‌ر تیرۆریستان به‌ده‌ستهاتووه، به هه‌نگاوێكی یه‌كه‌م بزاندرێت و نووسیویه‌تی: "ئه‌و وانه‌ی پێویسته له عێراق وه‌ربگیرێت كه شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی داعشه ئه‌وه‌یه، راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنه‌كان بهرلهكاتی خۆی و هه‌ڵسوكه‌وته نابهرپرسانهكان، كێشه‌ی زیاتر دروست ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ریان كردووه. كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ خاوه‌نی ئه‌و تێڕوانینه نییه بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه. وەک تورکیا دەخوازین ستراتیجییەتێکی گشتگیر جێبەجێ بکەین لە پێناو لەناوبردنی ئەو ھۆکارانەی بوونەتە بنەمای توندڕەوی. ده‌خوازین گه‌لی سووریا هه‌ست نه‌كات دابڕاون له ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆیان، زه‌ره‌رمه‌ندیی خه‌ڵكه‌كه له لایه‌ن رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه نه‌قۆزرێته‌وه و هه‌مووان باوه‌ڕ به ئاینده‌یه‌كی سه‌قامگیر بكه‌ن".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه داوه، یه‌كه‌م هه‌نگاوی پێویست بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌مه ئه‌وه‌یه، هێزێكی سه‌قامگیری له جه‌نگاوه‌رانی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی سووری پێكبهێنرێت و نووسیویه‌تی: "ته‌نها هێزێك كه ته‌واوی چین و توێژه‌كان كۆبكاته‌وه ده‌توانێت خزمه‌تی ته‌واوی هاووڵاتییانی سووریا بكات و ئاسایش بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته بگێڕێته‌وه. به‌و بۆنه‌یه‌وه دمه‌وێت بڵێم، ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ كوردانی سووریا نییه".
سه‌ركۆماری توركیا هەروەها نووسیویەتی "ده‌زانین كه زۆر گه‌نجی سووری له هه‌لومه‌رجه‌كانی جه‌نگدا بژارده‌یان نه‌بووه بۆیه په‌یوه‌ندیان به ریزه‌كانی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌وه كردووه كه باڵی سووریای په‌كه‌كه‌ن كه له لایه‌ن توركیا و ئه‌مریكاوه به رێكخراوی تیرۆریستیی ناسێندراوه. به‌پێی رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، چه‌كدارانی یه‌په‌گه منداڵانی چه‌كدار كردووه و یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێلكردووه. دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قووڵ ده‌كرێت و منداڵه جه‌نگاوه‌ره‌كان دووباره به خانه‌واده‌كانیان شاد ده‌كرێنه‌وه، هه‌موو ئه‌و جهنگاوهرانهشی په‌یوه‌ندیان به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه نه‌بووه ده‌خرێنه نێو هێزی سه‌قامگیری كه تازه دروست ده‌كرێت".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان لە وتارەکەیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه پێشینه‌یه‌كی دیكه‌ی توركیا له سووریا ده‌سته‌به‌ركردنی نوێنه‌ری سیاسیی پێویستی هه‌موو پیكهاته و به‌شه‌كانه و نووسیویەتی "ئه‌و شوێنانه‌ی سووریا كه ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌په‌گه یان داعشدان، به چاودێری توركیا له لایه‌ن ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ناوخۆییانه‌وه ئیداره ده‌كرێن كه به هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن. هه‌ركه‌سێك په‌یوه‌ندی به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه نه‌بێت مافی ئه‌وه‌ی ده‌بێت له ئیداره‌ی خۆجێییدا نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی بكات. له باكووری سووریا، له‌و شوێنانه‌ی كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زۆرینه‌ی كوردن له ئه‌نجوومه‌نی ناوخۆییدا زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگای كورد دروست ده‌كرێت، به‌ڵام له هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌دا به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌كرێت سوودمهندبن له مافی نوێنه‌رایه‌تی كردن. به‌رپرسانی به‌ئه‌زموونی تورك له بواره‌كانی وه‌ك كاروباری شاره‌وانی، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و بارودۆخی له‌ناكاو كاری راوێژكاری بۆ ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه ده‌كه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا لە وتارەکەیدا هەروەها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووەتەوە كه توركیا له‌م قۆناغه‌دا ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی به هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمانی هه‌ڵبنێت و به‌م شێوه‌یه گوتاره‌كه‌ی ته‌واو كردووە؛ "وه‌ك وڵاتێك كه له قۆناغه‌كانی جنێڤ و ئاستانادا هه‌ین، تاكه هاوبه‌شین كه له یه‌ك كاتدا ده‌توانین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیادا كار بكه‌ین. له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و هاوبه‌شییه بابه‌تی سووریا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین. كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو لایه‌نه‌كان هێزی یه‌كگرتوو دروست بكه‌ن بۆ له‌ناوبردنی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كه دوژمنی ئایینی ئیسلام و هه‌موو موسڵمانانه له هه‌ركوێیه‌كی جیهان بن. توركیا له‌م قۆناغه‌دا كه هه‌ستیارترین قۆناغی مێژووه به‌رپرسیارێتی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. له‌و باوه‌ڕه‌داین كه له‌م قۆناغه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانمان ده‌بێت".