aa
08 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا، وتارێكی پێشكه‌شكرد.
دەولەت باخچه‌لی گوتی: "ئه‌مریكا چی ده‌كات با بیكات، كێ چی ده‌ڵێت با بیڵێت؛ ده‌بێت توركیا له پێناو ماف، دادپه‌روه‌ری، یاسا، مانه‌وه و ئاسایشی ستهمدیدهكاندا بچێته خۆرهه‌ڵاتی فوراته‌وه و ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌نجامی بدات".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په كاردانه‌وه‌ی توندی دژبە لێدوانەكانی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی لە كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن له‌باره‌ی سووریاوه نیشاندا و گوتی:
"توركیا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوەن سه‌روه‌ری له تۆ و گه‌وره‌كه‌ت ده‌پرسێت چی چۆن ئه‌نجامده‌دات؟ ئه‌مه چ بێ ئه‌ده‌بییه‌كه؟ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌سابی مرۆڤ و رێكخراوه ناپاكه‌كان كه هاوپه‌یمانی ئێوه‌ن، په‌یوه‌ندییان به برا به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردهكانمانهوه نییه. ئه‌وان تیرۆریست و خوێن‌ڕێژ و دڕنده‌ن، له‌هه‌ر شوێنێك ببینرێن، له‌ناوبردنیان ئەرکە".