Yusuf Aydın Deniz
08 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداریكرد له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند "خراپترین جۆری فاشیستییه به خانمه باڵاپۆشهكانی ئه‌م وڵاته بگوترێت بڕۆن بۆ سعوودیه. بیر له حاڵی ئه‌وانه بكه‌نه‌وه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له میانی ده‌رچوون له كۆنسێرتێكدا به كچانی باڵاپۆشمانیان گوتووه، بڕۆن بۆ سعوودیه، لێره چ كارێكتان هه‌یه؟!. ناویشی چییه؟ هونه‌رمه‌ند. فه‌رموون".
گوتیشی: "زۆركردن له سه‌ركۆماری ئه‌م وڵاته كه ره‌وشت و هه‌ڵوێستی دیاره، بۆ خواردنه‌وه‌ی بیره و گوێگرتن له مۆزارت، ترۆپكی فاشستییه".
ئه‌ردۆغان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ لێدوانه‌كانی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن كرد و گوتی: "له سایه‌ی فشكردنهوهی میزه‌ڵدانی داعش له لایه‌ن سه‌ربازه قارهمانهكانمانهوه، سووریا چووته قۆناغێكه‌وه كه به‌خێرایی له‌و به‌ڵایه رزگاری ده‌بێت، به‌ڵام ناكرێت ئێمه په‌یامه‌كه‌ی بۆڵتن كه له ئیسرائیله‌وه گه‌یاندی، قبوڵ بكه‌ین یان پێی فریوبدرێن".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆن ده‌كه‌ن بۆ له‌كارخستنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له خاكی سووریا و گوتی: "به‌دڵنیایییه‌وه شكستهێنان به تیرۆریستانی دیكه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌بن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ببنه رێگر له‌به‌رده‌م بهرهنگاربوونهوهكهمان ئه‌ركی سه‌رشانمانه".
گوتیشی: "ئه‌و درۆیه‌ی ده‌ڵێت توركیا له سووریادا كورده‌كانی كردووه‌ته ئامانج نه‌فس نزمترین، بێ شه‌ره‌فترین و پیسترین قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه".
سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند "له فه‌ڕه‌نسا په‌كه‌كه له‌نێو ئێلەگ زهردهكاندایه. ئایا لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌وه كردووه؟ ئێمه لێره‌وه ده‌زانین. سبه‌ی له وڵاتانی دیكه‌شدا هه‌مان شت روو ده‌دات".