Tolga Akbaba,Hemın Othman Mohammed
10 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف باسی له‌وه كرد كه لووتكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له وارشۆ رێكده‌خرێت پێش ده‌ستپێكردنی شكستیهێناوه.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی په‌رله‌مانی ئێران (ICANA)، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ لووتكه‌ی "خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" كرد كه رۆژانی 13-14ی شوبات له وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا سازده‌كرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه كرد كه لووتكه‌كه لووتكه‌یه‌كی دژبه ئێرانه و گوتی: "ئه‌مریكا هه‌وڵێكی زۆری خسته‌گه‌ڕ بۆ رێكخستنی لووتكه‌یه‌ك له وارشۆ دژبه ئێران، به‌ڵام له هه‌ڵوێسته‌كه‌یان كشانه‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه بابه‌تی لووتكه‌كه ئێران نییه. لووتكه‌ی وارشۆ پێش ده‌ستپێكردنی شكستیهێنا".
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌مریكا ویستوویه‌تی له لووتكه‌كه‌دا ئێران بكاته رۆژه‌ڤ، به‌ڵام ئه‌و ئامانجه‌ی شكستیهێناوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ئه‌و بابه‌تانه‌ی له لووتكه‌كه‌دا تاوتوێ ده‌كرێت به‌گوێره‌ی خواستی ئه‌مریكا دیاریی ناكرێن و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه به‌رپرسانی ئێرانی بانگهێشتی لووتكه‌كه نه‌كراون.