Eşref Musa,Burak Karacaoğlu
26 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2018
ئیدلب - AA
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئوتومبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شاری ئیدلب باكووری رۆژئاوای سووریا، دوو هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا و 50ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی ئیدلب، مسته‌فا حاجی یوسف له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ناوه‌ندی پارێزگاكه‌دا ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
مسته‌فا حاجی یوسف گوتی "به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا دوو هاووڵاتیی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا و 50ی دیكه‌ش برینداربوون".
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدلب ئاماژەی بەوەشکرد کە برینداره‌كان ده‌ستبه‌جێ گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
هاوكات له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین ئۆتۆمبێل و بینای ناوچه‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
تا ئێستاش هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی ئەنجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
مانگی رابردووش له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له ئیدلب، 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 25ی دیكه‌ش برینداربوون.