Emel Öz Gözellik,Mohammed Baqi Hussein
26 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2018
سیئۆل - AA
كۆریای باشوور، خۆشحاڵیی خۆی به روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ نیشاندا كه رایگه‌یاندووه، هێشتا كراوه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆریای باشوور، كیم ئوی-كیۆم له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا رایگه‌یاند، خۆشحاڵن به‌وه‌ی هێشتا ئه‌گه‌رێك هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی لووتکەی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور.
ناوبراو رایگه‌یاند كه به‌وردی چاودێریی پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن.
سەرۆکی ئەمریکا تره‌مپ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون كرد و پێی راگه‌یاندبوو، به‌هۆی توڕه‌یی و دوژمنكارییه‌وه، ئاماده‌ی ئەو لووتکەیە نابێت كه بڕیاربوو 12ی حوزه‌یران له سه‌نگاپوره به‌ڕێوه‌بچێت.
دواتر جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور كیم كی-گوان رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده تره‌مپ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا كراوه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
دوێنێش جارێكی‌تر تره‌مپ له‌وباره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هێشتا كراوه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون و ده‌كرێت ته‌نانه‌ت له 12ی حوزه‌یرانیشدا بێت.