Bilgin S. Şaşmaz
26 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2018
شیكاگۆ - AA
ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌ی پێشنیاری دروستكردنی ئه‌كادیمی پۆلیس ده‌كات له شاری شیكاگۆی ئه‌مریكا، سه‌ره‌ڕای خۆپیشاندانی سه‌دان كه‌س له به‌رده‌م ئه‌و هۆڵه‌ی تیایدا ده‌نگدان ده‌كرا له‌سه‌ر پرۆژه‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاره‌كه‌وه په‌سه‌ند كرا.
سه‌رۆكی شاره‌وانی شیكاگۆ، رام ئیمانوێل، پرۆژه یاساكه‌ی په‌سه‌ند كرد كه رۆژانێكه بووه‌ته رۆژه‌ڤی شاره‌كه و نزیكه‌ی 95 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت.
له‌م نێوه‌نده‌دا سه‌دان كه‌س پرۆتێستۆی سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه ئیمانوێل و سیاسه‌ته‌كانیان كرد.
خۆپیشانده‌ران هوتافی "ئه‌كادیمی پۆلیس ناخوازین، 95 ملیۆن دۆلار بۆ سوودی كۆمه‌ڵگه خه‌رج بكه‌ن" ، "سه‌رۆك شاره‌وانی رام ئیمانوێل ده‌بێت بڕوات" و "دادپهوهریمان ده‌وێت، ده‌ستبه‌جێ ده‌مانه‌وێت"یان ده‌گووته‌وه.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا كه پۆلیس هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی نه‌كرد و ته‌نها رێوشوێنی گرته‌به‌ر، خۆپیشانده‌ران دروشمی "خهریجمان بۆ قوتابخانه ده‌وێت نه‌ك بۆ پۆلیس" ، "پێویستمان به مرۆڤایه‌تیه نه‌ك ئه‌كادیمی" و "قوتابخانه‌مان بۆ منداڵان ده‌وێت نه‌ك پۆلیس"یان به‌رزكرده‌وه.