Said İbicioğlu
26 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2018
كه‌رتی غه‌ززه - AA
فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو، عه‌لی جاداڵڵا كه چاودێری خۆپیشاندانه‌كانی نۆهه‌مین هه‌فته‌ی "رێپێوانی گه‌وره بۆ ئاشتیی" ده‌كرد له كه‌رتی غه‌ززه، له میانی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازانی ئیسرائیل بۆ رێپێوانه‌كه برینداربوو.
جاداڵڵای ته‌مه‌ن 28 ساڵان كه چاودێری خۆپیشاندانه‌كانی ده‌كرد، له ئاكامی به‌ركه‌وتنی به‌و غازی فرمێسكڕێژهی سه‌ربازانی ئیسرائیل دژ بە خۆپیشاندەران به‌كاریانهێنا، برینداربوو.
دوای به‌ركه‌وتنی به غازه‌كه، جاداڵلا له‌هۆش خۆی چوو، دواتر له لایه‌ن كارمه‌ندانی ته‌ندروستییه‌وه به ئه‌مبوڵانس گه‌یه‌ندرا نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له كه‌رتی غه‌ززه.