Turgut Alp Boyraz,Eshat Fırat,Hemın Othman Mohammed
24 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2017
له كاتێكدا قۆناغی ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئیسرائیل به‌رده‌وامه، حكوومه‌تی ته‌لئه‌بیب، له 12ی شوباته‌وه، كارمه‌ندێكی فه‌ڵه‌ستینی به‌ناوی محه‌مه‌د مورته‌جا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، كه سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری توركیا (تیكا)یه له كه‌رتی غه‌ززه و، رێگه نادات چاوی به پارێزه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێت.
مورته‌جا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی گه‌شتی له به‌رپرسانی ئیسرائیل وه‌رگرتووه بۆ چوون بۆ ئه‌نقه‌ره بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی تیكا كه دامه‌زراوه‌یه‌كه سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیایه، له ده‌روازه‌ی سنووری به‌یت حانون (ئهرهز) ده‌ستگیركراوه و، بۆ یه‌كه‌مجار له 21ی شوباتدا برایه به‌رده‌م دادگا.
پارێزه‌ری مورته‌جا، خالید زهباركا به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "دادگا بریاریداوه قه‌ده‌غه‌ی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بریكاردارهكهی تا 28ی شوبات به‌رده‌وام بێت و، بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ واده‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری بۆ دریژكردووهتهوه و، هه‌روه‌ها بریاریداوه دانیشتنی داهاتوو له 2ی ئاداردا به‌ڕێوه‌بچێت".
زهباركا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌هۆی تانه‌دانیان له بریاره‌كه واده‌ی دانیشتنه‌كه دواخراوه بۆ سبه‌ینێ و گوتی: "محه‌مه‌د مورته‌جا تۆمه‌تبار كراوه به "كاركردن له‌گه‌ڵ حه‌ماس، ئه‌ندامبوون له رێكخراوێكی دوژمن، دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیخوڕانی بیانی‌دا، پیلانگێڕی بۆ زیانگه‌یاندن به ئاسایشی ده‌وڵه‌ت" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ورده‌كاری ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان رانه‌گه‌یاندووه".