Halit Süleyman,Adham Kako,Hemın Othman Mohammed
24 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2017
له گوندی سوسیانی سه‌ربه شارۆچكه‌ی ئەلبابی سووریا، به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕیژكراو هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای سوپای سووریای ئازاد و، له ئه‌نجامدا 35 كه‌س له هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و چه‌كدارانی سوپای سووریای ئازاد كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، له گوندی سوسیانی سه‌ربه شارۆچكه‌ی بابی باكووری سووریا، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕیژكراو له به‌رده‌م بینای ئاسایشی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد ته‌قیوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان، له‌و هێرشه‌دا 35 كه‌س له هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و چه‌كدارانی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد كوژراون.
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد، كه له 24ی ئابی ساڵی رابردووەوە ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتی دەست پێكردووە، دوای پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی نێوان عەزاز و جه‌رابولس، له‌سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا، ئاڕاسته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان به‌ره‌و باب برد و دوێنی ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌یان کۆنتڕۆڵکردەوە.